قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات

ئەمڕۆ 14 ی حوزەیران، قەدەغەی ڕاوەماسی کۆتاییهات و بەپێی ئەو ڕێنماییانەی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم دایناوە، ڕاوچیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە ڕاوەماسی بکەن.

لەسەر ئەو پرسە بێستون عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمساڵیش وەک ساڵانی دیکە پۆلیسی دارستانی ڕاپەڕین ئەرکی چاودێریکردنی خۆی بۆ جێبەجێکردنی قەدەغەی ڕاوەماسی ئەنجامدا، ئەمساڵ بۆ ئێمە ساڵێکی جیاوازتریشە، چونکە ئاستی ئاو دابەزیوە و حکومەتی ئێران ئاوی زێی بچووکی کەمکردووەتەوە”.

بە پێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین، لە شەوی ڕابردووەوە ڕاوچیانی دەربەندی ڕانیە دەستیان کردووە بە ڕاوەماسی لە دەربەندەکە، دووپاتیشیدەكاتەوە، ڕێگە لە هەرکەسێکیش دەگرن بەپێی ڕێنماییەکان ڕاوی ماسی نەکات.

لەگەڵ هەڵگرتنی قەدەغەی ڕاوەماسی، ڕاوچیان بۆ ئەمساڵ لە وەرزی کەمی ئاو و وشکەساڵیدا ڕاودەکەن، کە بەپێی وتەی پسپۆران، کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو کاریگەری لەسەر سامانی ماسی هەبووە.

ڕاوچیانی ماسی لە ئەمڕۆوە ڕێگەیان دەدرێت بە قولاپ و تۆڕی گەورە، ڕاوی خۆیان دەستپێبکەن، واتە بۆیان نییە پەنجەماسی ڕاو بکەن ، لەگەڵ ئەوەش لە هەموو کاتێکدا ڕاوکردن بە کارەبا و تەقەمەنی و ماددەی ژەهراوی قەدەغەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پەرلەمانتار ناتوانێت بەو مووچەی کە هەیەتی ببێتە خاوەنی خانووی ملیۆن دۆلاری

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەرلەمانتاران بەو مووچەیەی وەریدەگرن، ناتوانن دەوڵەمەند ببن. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: 23 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە و یەک دینارمان بۆ خەرجنەکراوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، 23 هەزار پارچەزەویمان دابەشکردووە و بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دینارێکی خەرجنەکردووە بۆمان. لەیلا عومەر،…
Total
0
Share