یەکێتی و گۆڕان هاوڕان چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەردوولا هەیە

ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆبوونەوە و هەردولا هاوڕابوون، کە کێشە ھەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا ھەیە.

بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵە‌بانی ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دە‌باشان  بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کراوە و لە‌سە‌ر بنەماى رەوشی هەنوکەیی پلانی داهاتوو بۆ پتەوکردن و ڕێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوەکرا.

هەروەها باسیش لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کراوە و چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەى کەماون و پێویستە جێبەجێ بکرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاکانی حکومەت، هاوکات پێشنیاریش کرا کۆبوونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان، کەئەمەش ڕەنگدانەوەى باشى دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی کوردستان و چۆنێتی چوونە نێو هەڵبژاردنی داهاتووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، رایگەیاند، “وەزارەتی دارایی فیدراڵ دادپەروەر نەبووە”. وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كان بە‌ ڕووی هە‌ر فڕۆكە‌یە‌كدا دابخات كە پە‌نابە‌ران دیپۆرتدە‌كەنەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، “ئەگەر حكومە‌تی هە‌رێم ڕاستگۆیە‌ لە‌كە‌یسی پە‌نابە‌رانی بە‌ریتانیادا دە‌بێت فڕۆكە‌خانە‌كانی هەرێم بە‌ ڕووی ھە‌ر…
Total
0
Share