وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی لە هەولێر ڕاگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بودجە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیداوە لەسەر بڕی دوو ملیار و سەد و 120 ملیۆن و 809 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە لە سنووری سارەوانیی هەولێر.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ژمارەی ئەو پرۆژانەی بەو پارەیە جێبەجێ دەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 پرۆژەی خزمەتگوزارین.