هاوپەیمانان: لە مانگی شەشدا 13 ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاشکرایکرد کە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە 13 ئۆپەراسیۆنیان بەهاوکاریی هاوبەشەکانیان ئەنجامداوە و ڕێگرییان لە سێ سەرکردەی داعش کردووە بۆ کاری تیرۆریستی.

واین مارۆتۆ وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ سەڕی دژی داعس لە عێراق و سوریا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە تائێستا بەهاوکاریی هاوبەشکانمان 13 ئۆپەراسیۆنمان لە دژی داعش ئەنجامداوە و ڕێگرییمان لە 3 سەرکردەی داعش کردووە لە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە دژی هاوڵاتییانی عێراق و سوریا”.

هەر ئەمڕۆ لە تویتێکی دیکەدا وتەبێژی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان توانیویانە دەستبگرن بەسەر چوار موشەکی کاتوێشادا و چوار بنکەی هاویشتنی موشەک لە ناوچەی زەنبوری پارێزگای دیالە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش نەداوە. غەریب…
Total
0
Share