بافڵ تاڵەبانی: دەستبەکاربوونی ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامیی زیاترە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە و ڕایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی جدییە و دەستبەکاربوونی ژووری هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامیی زیاترە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە بافڵ تاڵەبانی و فالح فەیاز جەختیان لە هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەش کردەوە لەنێوان هەرێم و هێزە عێراقییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی داعش و ئاسایشی زیاتر لە ناوچەکە.

سەبارەت بە جموجوڵەکانی داعش، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، داعش هێشتا مەترسییەکی جدییە و “دەبێت هەموومان پێکەوە هاوکار و هەماهەنگ بین،  ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانیی ئێمەیە ژیانێکی ئارام و سەقامگیر بۆ هاوڵاتییانمان دابین بکەین”، بۆیە دەستبەکاربوونی ژووری ھاوبەش لەنێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان فاکتەری ئارامیی زیاترە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

وتیشی، دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی، هۆکارێکی گرنگە بۆ ئارامیی سیاسی، داوایکرد ژیان و گوزەرانی خەڵک کاری لەپێشینەی سەرجەم هێز و لایەنەکان بێت و هەموو هەوڵەکان بەو ئاراستەیە بن.

بابەتی پێشتر

هۆکاری لە کارکەوتنی بەشێک لە سایتە گەورە جیهانییەکان چی بوو؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: بەستنی پێوەرەکانی کارەبا بارگرانی سەر وێستگەکان کەمکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share