پیاوێک لە سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکەی ژنەکەی کوشتووە

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، پیاوێک دەستگیرکراوە، سەرەڕای ئەوەی لە خێزانەکەی جیابووتەوە، کەچی لە ماڵیکدا پێکەوە ژیاون و دواتریش پیاوەکە تەقەی لە ژنەکە کردووە و کوشتوویەتی.

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، ” شەوی ڕابردو کاتژمێر 9:30 خولەک لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و دەركەوت پیاوێك فیشەكی ناوە بە ژنەكەیەوە و كوشتویەتی و هەڵاتووە “.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دوای لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان توانرا لە ماوەی ٣ کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، جێی ئاماژەیە بكوژ و كوژراو لەپڕۆسەی هاوسەرێتی لێكجیابوونەتەوە، بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون”.

لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ك ، أ ) لەدایكبووی 1968 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستیی کوردستان پشتیوانیی بۆ بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی راگەیاند

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پشتگیریی بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین بۆ رەتکردنەوەی هەژماری من…
Total
0
Share