ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشكرایكرد، پاش ته‌قه‌كردنێكی زۆر له چه‌مچه‌ماڵ دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه تۆمه‌تبارن به “تەقەکردن و تێكدانی شار’.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاویكردووه‌ته‌وه بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، “پاش ئەوەی سەرلە ئێوارەی 2020/10/14 تەقەیەکی زۆر له چه‌مچه‌ماڵ كرا، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتییاندا، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد به لێکۆڵینەوە”.
ئاسایش ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، لە ئەنجامدا دووکەسیان دەستگیرکردووه بە “ناوەکانی (ێ،ک،ع) (ب،ح،ڕ)،کە تۆمەتباری تەقەکانن و دوو کڵاشنکۆف و یەک دەمانچەی جۆری گڵۆک و دوو چەقۆیان پێ گیراوە”.
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بە بڕیاری (570) ئه‌و دوو كه‌سه ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە، وه‌ك بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژه‌ی پێكردووه.