لەهەرێم 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و حەوت كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكەش، لەوماوەیەدا لەكۆی هەشت هەزار و 603 پشكنین 546 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە و 575 تشبوو چاكبونەتەوە و حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆناش لەهەرێم گەیشتە، 173 هەزار و297 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 160 هەزار و 563 كەس چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 319 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، سبەینێ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هاوکاریی…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی تۆماركردن تایبەت بە سیستمی غاز ئاشكرادەكات

بەرگریی شارستانیی سلێمانی بنكەكانی بەپێی سنووری گەڕەكەكان جیادەكاتەوە و داوادەكات هاوڵاتییان لەكاتی تۆماركردنی سیستمی غازی ماڵەكانیان روویان لێبكەن.…
Total
0
Share