ترەمپ یەخەی چین بەرنادات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، داوا لە چین دەکات قەرەبوو بداتە ئەمریکا بەرامبەر ئەو زیانانەی بەهۆی کۆرۆناوە پێیگەیشتووە، کە یەکەمجار لە ووهانەوە سەریهەڵدا.

لە وتارێکیدا لە میانی کۆنگرەی كۆمارییەكان لە ویلایەتی کارۆلاینا، دۆناڵد ترەمپ وتی، پێویستە چین بڕی 10 تریلیۆن دۆلار بداتە ئەمریکا وەک یەکەم بڕی قەرەبوو بەرامبەر ئەو زیانانەی وڵاتەكەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بەریکەوتووە، کە سەرەتا لە ووهانی چینەوە سەریهەڵدا.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، دەبێت وڵاتەکەی ڕێژەی %100 باج بخاتە سەر ئەو کاڵایانەی لە چینەوە دێنە ئەمریکا، وتیشی، “داوا لە حزبی شیوعی چین دەکەین قەرەبووی ئەمریکا بکاتەوە، پێویستە ئەو قەرەبووە بدات“.

دۆناڵد ترەمپ لێدوانەکانی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە دروست دانا و وتی، “ئەو ڤایرۆسەی هەموو جیهان پێوەی دەناڵێنێت و لانیکەم 3.7 ملیۆن کەس لەجیهاندا گیانیانلەدەستدا، لە تاقیگەکانەوە بەشێوەیەکی ئەنقەست بڵاوکراوەتەوە“.

وتیشی، تائێستا شارەزایان دڵنیا نین لەوەی ڤایرۆسەكە جگە لە بڵاوبوونەوەی، ئایا دەستکردی مرۆڤە، یان لە شەمشەمەکوێرەوە بە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

هیچ دامەزراوە و لایەنێكی هەرێم ئیدانەی هێرشی توركیای بۆسەر كامپی مەخمور نەكرد

بابەتی دواتر

یونسێف ڕێگریكردن لە وازهێنانی منداڵ لە خوێندن و هاوسەرگیریی منداڵان لە عێراق چڕدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share