لە هێرشێكدا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی

لە هێرشێكدا لە چیای مەتینا نۆ پێشمەرگە بوونە قوربانی، زانیاری جۆراوجۆر لەبارەی سەرچاوەی هێرشەكە بڵاودەكرێتەوە.

پەیامنێرمان لە دهۆك ئەمڕۆ شەممە پێی ڕاگەیاندین، هێرشێك بۆ سەر ناوچەی بەرێ سیلێ لە چیای مەتینا بووەتە هۆی شەهیدبوونی چوار پێشمەرگە و برینداربوونی پێنجی دیكە.

ئەوەشی وت، “سەرجەم بریندارەكان و تەرمی شەهیدەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی”.

سەرەتا باس لەوەدەكرا كە هێرشەكە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بووە یاخود بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە بووە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەهۆی بۆسەیەكی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە بووە.

پەیامنێرمان لەسەر زاری سەرچاوەیەكی نەخۆشخانەكەشەوە ڕونیكردەوە، هێزەكە جلوبەرگی هاوشێوەی هێزەكانی زێرەڤانییان لەبەردەدایە و پێدەچێت سەر بەو هێزەی پێشمەرگە بن.

لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە هێرش و پەلامارەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچەكانی قەزای ئامێدی بەبیانووی شەڕ لەگەڵ گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

"فڕۆكەخانەی كەركوك ئامادەیە بۆ كردنەوە"

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە پلانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share