سوپای تورکیا کوژرانی ئەفسەرێک و سێ سەربازی ڕاگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، کوژرانی ئەفسەرێک و سێ ئەندامی سوپای ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو ئەفسەر و ئەندامانەی سوپا ڕۆژی سێی حوزەیران کوژراون، کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکانی گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنوری هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی کوژرانی سەربازەکان لە کاتێکدایە، دوێنێ هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلا سوپای توركیای ناچاركردووە لە سێ ناوچەی ئاڤاشینی باشووری كوردستان بكشێتەوە، بۆیە بەئەنقەست بە بۆمبی ئاگرین شوێنی هاوڵاتییانی مەدەنی بۆردوومان دەكات و زەویوزاریان دەسوتێنێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل، كە باڵی سەربازیی پەكەكەیە، لە ڕاگەیەنراوەکەدا، ئاشكرایكردووە، سوپای توركیا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا “لە ناوچەکانی دۆڵی ماران، تابووری عەرەبەکان و دۆڵی کۆنفرانس لە هەرێمی ئاڤاشین، هەندێک پاشەکشەیان کردووە”.

هەپەگە هۆكاری پاشەكشەكەی توركیای بۆ چالاكییەكانی گەریلا لەو ناوچانەدا گەڕاندووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران لەسەرجەم سازشەکانی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ‏پەشیمانبووەتەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێران لەسەرجەم ئەو چارەسەر و ‏سازشانە پەشیمانبووەتەوە کە لە گفتوگۆکانی پێشوودا پێیگەیشتبوون بەمەبەستی…
Total
0
Share