ڤیدیۆ.. تەقینەوەی بوتڵی غاز لە بەغداد دوو کوژرا و 16 برینداری لێکەوتەوە

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بوتڵی غازەوە لە بازاڕێکی ناوچەی کازمییە لە بەغداد، دوو کەس کوژراون و 16 کەسی دیکە بریندار بوون.

ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنیی عێراق، لەسەر ڕوداوەکە دەڵێت، “لە بوونی تەقینەوەیەک لە گەڕەگی باب المراد، لە ناوچەی کازمییە لە بەغداد، ئاگادار کراوینەتەوە و تەنێكی نامۆ لەو شوێنە تەقیوەتەوە، هێزەکانمان لە شوێنی ڕووداوەکەن”.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە لە خواردنگەیەکدا ڕویداوە، بەڵام شوێنی تەقینەوەکە قەرەباڵخ بووە و بەهۆیەوە قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share