وەزارەتی بازرگانی چەند جۆرێک کاڵا لەبازاڕەکاندا قەدەغە دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک ژمارەیەک کاڵای لە بازاڕەکاندا قەدەغە کرد و بڕیارەکە ئەو کاڵایانە قەدەغە دەکات کە بەرواری بەسەرچوونیان زوو لادەچێت.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدا هاتووە، ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەڵاتی تەواو دەدات بە بەڕێوەبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی  چاودێریی ئەو جۆرە کاڵایانە بکەن.

بڕیارەکە بەمجۆرەیە:

١-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستیبەسەردا بگیرێت.

٢-ھەرکاڵایەک ڕێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت دەستیبەسەردا بگیرێت.

٣-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت ولەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە دەستیبەسەردا بگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك باس لە لەمپەڕەكانی بەردەم نەناردنی پرۆژەیاسای بودجە دەكات

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سێ لەمپەڕ بوونەتە هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمان.…
Total
0
Share