پەرلەمانی كوردستان نیگەرانییەكانی بە كونسوڵی توركیا لە هەرێم دەگەیەنێت

هێمن هەورامی و هاكان كاراچای

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نیگەرانیی په‌رله‌مانی به‌رامبه‌ر زیانگه‌یاندن به‌ژیان و زەویوزاری گوندنشینه‌كانی سنور بە كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێم دەگەیەنێت، بژارده‌ی شه‌ڕ و په‌لاماریش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ نیگه‌رانیی قووڵ و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر زیانپێگه‌یاندن به‌ژیان و زەویوزاری گوندنشینانی گونده‌كانی سنووری ناحیەكانی ده‌ركار و باتیڤا و كانی ماسێ خستەڕوو.

پەیامەكە ئەمڕۆ و لەمیانەی سەردانی هاكان كاراچای كونسوڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێم بۆ پەرلەمانی كوردستان، گەیەندرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكە، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه،‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان بژارده‌ی شه‌ڕ و په‌لامار له‌هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و داواشیكرد سه‌روماڵی هاوڵاتییان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان و سروشتی ناوچه‌كه‌ پارێزراوبن و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان بكرێته‌وه‌، كۆتایی به‌زیانگه‌یاندن به‌ ژیان و زەویوزاری گوندنشینانی ناوچه‌كه‌ بهێنرێت.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. کان وەک بەڕێوەبەری گشتیی بایرن دیاریکرا

بابەتی دواتر

سێ یانە خواستیان لەسەر دۆنارومایە و یوڤی نزیکترینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share