مەكتەبی سیاسی یەكێتی: ئەزموونی هەرێم هی ئەوە نییە لایەنێک یاری بە چارەنووسییەوە بکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی حزبەكەیدا ڕایدەگەیەنێت، ئەزموونی هەرێمی كوردستان، كە بەری ڕەنجی تێكۆشانى یەكێتی و تێكڕای گەلی كوردستانە، هی ئەوە نییە لایەنێك ‌ بەهۆی بەرژەوەندی تەسكەوە یاری بە چارەنوسییەوە بكات.

لە بەیاننامەیەكدا مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشانازییەوە لەدوای كۆنگرەی نوێبوونەوەوە، بە سەركردایەتی ‌و سیاسەتێكی نوێ-وە، قۆناغێكی تازە لەژیانی ڕێكخراوەیی یەكێتی هاتۆتە ئاراوە، چارەسەركردنی كێشە‌ و كەموكورتییە كەڵەكەبووەكانی چەند ساڵی ڕابردووش، بەتایبەتی لە قۆناغی دوای نەخۆشكەوتن و ماڵئاوایی مام جەلال، بۆتە ڕەوتێكی گەرموگوڕی هیوابەخش، هێشتاش پێویستیمان بە هەوڵ ‌و كۆششی زیاتر هەیە”.

ئاماژەبەوەشدراوە،”ئێستا وڵاتەكە، بە كوردستانەكەی خۆشمانەوە، نوقمی كێشەی قوڵبۆتەوە، كە بۆتە هەڕەشە لەسەر ڕێڕەوی دیموكراسی و گەشەی سیاسیی و ئابوری و فەرهەنگی، بەڵام بە ئێستاشەوە پێشنیازو تێزە واقیعی و دەوڵەمەندەكانی سەرۆك مام جەلال و یەكێتییەكەی مام لە توانایدایە عێراق بگێڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ئاوەدانی خۆی، لە حكومەتێكی دیموكرات و فیدراڵ، كە دەربەستی چارەسەری تەنگژەكانی نێوان پێكهاتەكان و نێوان هەرێم و بەغدادیش بێت”.

هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە،”بۆ ئەم قودرەتمەندییە كوردستانییە پێویستە بەرەی ناوخۆییش پتەو ببێت، چونكە كێشە سیاسیەكانی نێوان لایەنەكان، كەموكوڕییەكانی ڕێڕەوی حوكمڕانی ‌و تەشەنەكردنی گەندەڵی ‌و مەركەزییەتی توندی ئیداری ‌و دارایی، بەرتەسككردنەوەی ئازادی ڕۆژنامەوانی و ڕادەربڕین و چالاكی مەدەنی، لە نموونەی كەیسی گیراوەكانی بادیناندا ، وڵاتەكەمانیان لە گۆشەیەكی تەسكدا قەتیس كردووە و ناوبانگی سیاسیشمانی زڕاندووە، كە ئەمەش بە خراپ لەسەر ئەزموونەكە و ئایندەی گەلەكەمان دەشكێتەوە”.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لەوەشدەكاتەوە، “لەم چوارچێوەیەدا وایدەبینین هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕان و لێكتێگەیشتنە هاوبەشەكانی تر، هەم كۆششێكی دیموكراسییە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و هەمیش ژینگەی یەكڕیزيى سیاسیی گەلەكەمان و پێكەوە كاركردن لە ئایندەی كوردستان و عێراق، بۆ ئەركە كوردستانیی و عێراقییەكانی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی، دەڕەخسێنێت و دابینیدەكات”

باسیلەوەشكراوە، “بەداخەوە ئەمڕۆ لە عێراق ناكۆكی ‌و ململانێی لایەنەكان چۆتە قۆناغێكەوە، كە هەموو ئەگەرێكی نەخوازراوی لێ چاوەڕوان دەكرێت‌، لەم ئاستەدا كورد پێویستی بە یەكڕیزی ‌ڕاستەقینە و هاوسەنگ، بە خوێندنەوەی وردی هاوكێشەكان هەیە، بۆ ئەوەی خەبات بۆ بەدیهێنانی مافە دەستوری ‌و دیموكراسی ‌و نەتەوەییە ڕەواكانی و شایستە دەستووری و داراییەكانی سەربخات و دڵنیایی بداتەوە بە میللەتەكەمان”.

پێشیوایە، ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان، لە ڕووی ئیداری‌ و ئەمنییەوە، لە دۆخێكی خراپدان، بۆشایی ئەمنی وایكردووە، گروپە تیرۆریستییەكان جموجوڵەكانیان دەستپێبكەنەوە و ئۆقرەیی ئەو ناوچانە و تێكڕای عێراقیش بخەنە مەترسییەوە، ئەو دۆخەش ڕێگە لە ئارامی وڵات و سازكردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردیش دەگرێت، كە ویستی بزاوتی جەماوەریی شەقامی عێراق و ئیرادەی چاكسازی و ڕاستكردنەوەی پرۆسەی سیاسیی عێراقیشە .

مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لەوەشدەكاتەوە، لەسەرهەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ‌و ڕێككەوتنی هاوبەش بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە، پێویستە دۆخی كەركوك و خانەقین و خورماتوو و ناوچەكانی دیكەش ئاسایی بكرێنەوە، بە جێبەجێكردنی ماددەی 140 ی دەستور، كە شاڕێی ‌ چارەسەری دۆخی كۆتاییە.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد: حكومەتی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و نەناردنی پشكی هەرێمە

بابەتی دواتر

حكومه‌تی هه‌رێم بۆ توركیا: داربڕین له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆڕان بۆ یەکێتی: با پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان وەڵامی پێداویستییەکانی خەڵک بێت

بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 46 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی ئاراستەی ئەو حزبەکردووە، هیوادارە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان…
Total
0
Share