بەشیر حەداد: حكومەتی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و نەناردنی پشكی هەرێمە

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق هۆكاری جێبەجێنەكردنی یاسای بودجە و نەناردنی پشكی هەرێمە دەشڵێت، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدادن بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌‌وتنی نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزنه‌وه‌، چونكه‌ جێبه‌جێكردنی یاساكە زۆر دواكه‌وتووه.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم ئیجابی بووە و هیچ گرفتێکی یاسایی لە بەردەم یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم نەماوە”.

وتیشی، “لە گفتوگۆكانی ئەمڕۆی نێوان هەردوولا، شاندی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە، كە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و ناوخۆی خۆی بەپێی یاسای بودجە ڕادەستی عێراق بکات و گەیشتونەتە میكانزمێك بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراشیكرد، “ئومێدم وایە، بەزوترین كات هەردوولا بگەنە ئەنجامێك و لە مانگی شەش یاخود حەوت حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم بنێرێت، هەرچەندە لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەوە پێویستبوو یاساكەی جێبەجێبكردایە، بەڵام كەمتەرخەمییەكە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵ و پشكی هەموو وەزارەت و پارێزگاكانیشی خەرجنەكردووە”

ڕونیشیكردەوە، “ئێمه‌ چه‌ندینجار نوسراومان ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه‌، كه‌ به‌ زوویی ده‌ستبكات به‌ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ و به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌موو پارێزگاكان و وه‌زاره‌ته‌كان بنێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌كان ده‌ستپێبكرێنه‌وه‌، خه‌ڵكی له‌ دڵه‌ڕاوكێ و نه‌هامه‌تی ڕزگاریان بێت”.

بەشیر حەداد پێشیوایە، “ئه‌گه‌ر بیانووی حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌وه‌یه،‌ كه‌ ده‌ڵێن تانه‌مان له‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسای بودجه‌ داوه‌، ئه‌م تانه‌ لێدانەش‌ به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆكاری ئه‌وەی،‌ كه‌ مادده‌كانی دیكه‌ی بودجه‌ جێبه‌جێنه‌كات، چونكه‌ مادده‌ی 11 تایبه‌ته‌ به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان، تانه‌ی لێنه‌دراوه ‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نیه”‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
Total
0
Share