ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەكەم وەزیری دەرەوەی یۆنان گەیشتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ فوئاد حسێن كۆببێتەوە.
پێشتر نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردەوە، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه لە بەغداد چاوى به نیكۆس دندیاس-ی هاوتا یۆنانییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت و دواى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ش هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كى هاوبه‌ش سازده‌كه‌ن.
وەزارەتی دەرەوەی ڕوونكردنەوەی زیاتری نەداوە لەبارەی ناوەڕۆك و ئامانجی سەردانەكەی دندیاس، دیاریش نییە ئایا دیداری دیكە ئەنجامدەدات یان نا.