موشەکەکانی ئەمڕۆی کەرکوک چین و توانا و مەودای ڕۆیشتنیان چەندە؟

شانەی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ ئاشکرایکرد، لە نزیک قەزای دوبس، 5 موشەکی جۆری گراد-یان ئاشکراکردووە، کە ئامادە بووە بۆ تەقاندن.

ئەگەرچی نازاندرێت موشەکەکان بۆ بەئامانجگرتنی کوێ ئامادەکراون، بەڵام بەپێی ئاڕاستەی دانانی موشەکەکان، دەکرێت ئامانج لێی هەولێر بووبێت.

موشەکەکان لە جۆری گراد BM-21 Grad-ن و لە دروستکراوی یەکێتیی سۆڤیەتی جارانن، كە لە ساڵی 1960 بەدواوە دەستكراوە بە دروستكردنی.

درێژیی هەر موشەکێکی گرادی ڕوسی مەترێک و 22 سانتیمە و سەرەتا لە ساڵی 1963 دا خراوەتە خزمەتی سوپای سۆڤیەتەوە، ئەوکات 40 دانە پێکەوە لەسەر ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆراڵ دەتەقێندرا.

بەكارهێنانی باوی موشەکەکە تەقاندنیەتی پێکەوە، بەڵام دەکرێت موشەکەکە لەناو چوارچێوە ئامادەکراوەکەشیدا نەبێت و بە تەنها و لەسەر ستاندێک بتەقێندرێت، وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە موشەکەکانی کەرکوک بیندرا.

كێشی یەک موشەکی گراد 20  کیلۆ دەبێت و لە سەرەتادا مەودای 20 کیلۆمەتری دەبڕی، بەڵام دواتر پەرەی پێدرا و تا 30 کیلۆمەتر درێژکرایەوە.

موشەکەکە لە نێوان چەند وڵاتێکی جیهاندا پەرەی پێدراوە و ئێستا وەک جۆرە کۆنەکەی یەکێتیی سۆڤیەت نەماوە، بەڵام ئەگەر هەمان توانای گرادی سۆڤییەتی هەبێت، ئەوا موشەکەکانی ئەمڕۆی شاری کەرکوک ناتوانن هەولێر بکەنە ئامانج، چونکە نێوان قەزای دوبس و هەولێر نزیکەی 45 بۆ 50 کیلۆمەترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی دزینی چەند مۆبایلێک لە گیرفانی هاوڵاتییاندا تۆمەتبارێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش…
Total
0
Share