وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و پرسی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێ دەكات.

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەمشەو محه‌مه‌د كه‌ریم خه‌فاجی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، گه‌یشتوه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن بێگه‌رد تاڵه‌بانییه‌وه‌ پێشوازی لێكراوه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “بڕیاره‌ وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، لە سه‌ردانه‌كەیدا چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دیدارێكی هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن، بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كشتوكاڵییه‌كان”.

وەزارەتی كشتوكاڵ باسیلەوەشكردووە، پرسی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران و كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی عێراق، به‌گشتی به‌ڕووی یه‌كتری و چه‌ند بابه‌تێكی دیكەی تایبه‌تمه‌ند تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانی وەزیرانی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم دەبێت.

بابەتی پێشتر

سبەی شاندی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

قەڵادزێ.. كچێكی تەمەن 30 ساڵ "كەوتە ناو حەوزێكی ئاوەوە و خنكا"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share