سلێمانی.. کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کرێکارێکارێکی کارگەی چیمانتۆی بازیان لەکاتی کاردکردندا گیانیلەدەستداوە و هۆکارەکەشی کەوتنەخوارەوەی ئامێری سەرخستنی چیمەنتۆ بووە.

عوسمان زیندانی بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کرێکارێکی کارگەی چیمەنتۆی بازیان لەکاتی کارکردن و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئامێری سەرخەری چیمەنتۆ گیانیلەدەستدا.

ئەو کرێکارەی گیانیلەدەستداوە ناوی (دارا محەمەد ئیبراهیم)ە و دانیشتووی ناوەندی ناحیەی بازیان بووە و تەمەنی 42 ساڵ بووە، لە کۆمپانیای لاڤارج لەناوچەی ماوەی 10 ساڵە لە بەشی گەنجینە کاری دەکرد.

بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی ڕایگەیاندووە، سەندیکای بیناسازی و لیژنەی کرێکارانی گارگە بەردەوام دەبن لەبەدواداچوونی ڕوداوەکە بۆ مافی کرێکارەکە و خانەوادەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share