سوپای تورکیا چوونەتە ناو گوندێکی کانی ماسێ

بەشێک لە سەربازانی سوپای تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ چوونەتە ناو گوندی هرورێ لە ناوچەی کانی ماسێ و دواتر گوندەکەیان چۆڵکردووە.

بەپێی وتەی دانیشتووانی گوندی هرورێ ئەو سەربازانەی تورکیا بە پیادە چونەتە ناو گوندەکەیان و پرسیاری بوونی پەکەکەیان لە ناوچەکەدا کردووە و دوای نیو کاتژمێر گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

سەفەر هرورێ دانیشتووی گوندی هرورێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە کاتژمێر 10:30ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە خالێکی سەربازیی تورکیا لەنزیک کەڤرەسورێی بەرامبەر گوندەکەیان بە پیادە چوونەتە ناو گوندەکەی ئەوان و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر گوندەکەیان بەجێهێشتووە.

ئەو هاوڵاتییەی گوندی هرورێ باسی لەوەکرد، سەربازەکانی تورکیا پێیانوتوون خۆیان دووربگرن لەشوێنی شەڕەکە و نەچنە ناو ئەو زەویانەی دوورن لەگوندەکە، ئەگەر چەکیشیان هەبێت هەڵینەرگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری…
Total
0
Share