ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کارکردنی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق بۆماوەی ساڵێک درێژکردەوە و داواش لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکات، یاسای بودجە جێبەجێبکەن.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتیدا بە فەرمانی ژمارە 2576 لە 27ی ئایاری 2021دا ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە عێراق بۆ ماوەی ساڵێک درێژکردەوە.
لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان unami چەند ئەرکێکیشی خستووەتە ئەستۆی نێردەکە، لەوانە، ” یارمەتییدانی حکومەتی عێراق و پەرلەمانی عێراق و هاندانیان بۆ جێبەجێکردنی دەستوور و هەنگاونان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو سنوورەی کە ناوچەی ناکۆکی لەسەرە لەنێو عێراقدا”.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوا دەکات راپۆرتێکی ورد لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق و پاڵپشتییەکانی یونامی بۆ ئەو پرۆسەیە پێشکێشی ئەنجوومەنەکە بکات، بە مەرجی ئەوەی نابێت دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن 30 رۆژی بەسەردا بڕوات.
لەگەڵ درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی یۆنامی لە عێراق، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زیاتر چاوی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بوو لە عێراق، کە بڕیارە 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.