بەرهەمهێنان لە وێستگەی كارەبای گەرمیان زیاددەكات

بڕیارە بەچەند قۆناغێک بگاتە 165 مێگاوات

بەرهەمهێنان لە وێستگەی كارەبای 165 مێگاواتیی گەرمیان بۆ 85 میگاوات بەرزبووەوە و بڕیارە تا كۆتایی مانگی داهاتوو بگاتە ئەوپەڕی بەرهەمی وزە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە 12ی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار و لەلایەن کۆمپانیای ئەگریكۆ-وە لەوێستگەی بەرهەمهێنانی گەرمیان دەستکرا بە بەرهەمهێنانی کارەبا، دوێنێ بەرهەمهێنان گەیشتە 85 مێگاوات و ڕۆژانە و لەلایەن کۆمپانیاوە بڕی بەرهەمهێنان زیاتر دەکرێت.

دەشڵێت، بڕیارە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، بەچەند قۆناغێک بگاتە 165 مێگاوات و بخرێتەسەر تۆڕی نیشتمانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان و سوودێکی باشی هەبێت بۆ کوردستان و گەرمیان بەتایبەت.

یەكەمجارە لە گەرمیان بە گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان، وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا خراوەتەكار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share