وەزارەتی دەرەوەی عێراق خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ئامادە دەکات

سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ سوپای عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، خشتەیەکیان بە هەماهەنگی ئەمریکا داڕشتووە بۆ چۆنیەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و دابەشبونیان لە دەرەوەی خاکی عێراق.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دوێنێ 15ی ئەیلول لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ” فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کردووە کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئەعرەجی و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندارەکان بە دۆسیەی ئەمنی ئامادەی بوون.

سەحاف ئاشکراشیکردووە، ” ئەو لیژنەیە دەرەنجامی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان هەردوو حکوومەتی عێراق ئەمریکایە کە لە 19ی ئابی رابردوو لە واشنتۆن بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دەرەوە ئاشکرایکردووە، لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی تا بتوانرێت بەشێوەیەکی ڕێک هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی عێراق دابەشبکرێن.

ئاشکراکردنی ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە کە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە خاکی عێراق قبوڵکرد، تا ئێستاش بەشێک لە شیعەکانی عێراق داوای کرداریکردنی ئەو بڕیارە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، کارەکانی بەرزکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواوبووە. حسام عەبدولسەلام بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشین…
Total
0
Share