ڕیاڵ مەدرید هەمان هەڵەی وەرزی ڕابردوو دووبارە دەکاتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نوێنەکردنەوەی بۆندی لوکاس ڤاسکێز، هەمان هەڵەی فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی دووبارە دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە یەک لەدوا یەکەکانی دانی کارڤاخالەوە، زێدان ناچاربووە پشت بە لوکاس ڤاسکێز ببەستێت، دوای ئەنجامدانی 24 یاری و تۆمارکردنی دوو گۆڵ و ڕەخساندنی پێنج گۆڵی دیکە، یاریزانی ناوبراو دووچاری پێکان بووە، بۆیە بە ناچارییەوە پشت بە تواناکانی ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بەستراوە، سەرەڕای ئەوەی توانا جەستەییەکانی بەپێی پێویست نەبوون.

بەپێی سەرچاوەکە، ئەوەی ڕوویداوە هۆکارەکەی فرۆشتنی ئەشرەف حەکیمی بووە لە هاوینی 2020 بە یانەی ئینتەرمیلان.

مارکا نوسیویەتی، لەم وەرزەدا هەمان هەڵە دووبارە دەبێتەوە، بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ لەگەڵ ڤاسکێز نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و یاریزانەکە لەلایەن چەندین یانەی ئیتاڵی و ئەڵمانی و فەرنسییەوە داواکراوە، ئەگەر ماڵئاوایی بکات، وەرزی داهاتوو زێدان یان هەر ڕاهێنەرێکی دیکە، لە باڵی ڕاستی بەرگریدا دووچاری ئاستەنگ دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 850 توشبووی كۆرۆنا لە هەرێم چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

میلان بەم نزیکانە بۆندی مایک ماینان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌م له‌ قۆناغی…
Total
0
Share