وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی 21%ەوە دابەش دەكەن.
لە ڕونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرجکردنی موچەی مانگی ئایارى ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی”.
ڕونیشیكردوەتەوە، ڕۆژانى سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه وەزارەتی دارایی به پێی میكانیزمی مانگی پێشوو موچە دابه‌ش ده‌كرێت.