سێ وەزیر بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێن

لەسەر پرسی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان، بڕیاریدا هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ بانگهێشت بکات.

موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

وتیشی، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە ئایندەیەكی نزیكدا لەبارەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لیژنەی پەروەرەدە بانگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ بکات، تا ڕونكردنه‌وه‌ و زانیاری به‌ لیژنه‌ و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئەوكێشانە بدەن.

جێگری سەرۆكی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان باسیلەوەشكرد، “كەرتی پەروەردە گرفتی زۆری هەیە و زۆربەی ئەو گرفتانەش بە تەرخانكردنی بودجە لەلایەن حكومەتەوە چارەسەر دەكرێت”.

دەربارەی چارەسەركردنی كێشەكانی مامۆستایانی وانەبێژ و دامەزراندنی یەكەمەكانيش موسلیم عەبدوڵڵا ئاشكرایكرد،” ئەگەر بێت و یاسای بودجە بێتە پەرلەمان هەوڵی تەواو دەدەین، كە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەكەمەكە بخرێتە نێو پرۆژە یاساكەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر دەستیپێکرد. بڕیارە ئەمڕۆ کە قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی…
Total
0
Share