نزیكەی 600 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

هەشت توشبوو گیانیان لەدەستداوە

نزیكەی 600 كەسی دیكە لە هەرێم توشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 800 توشبووی پێشووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 691 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 593 توشبوو تۆماركراوە.

هاوكات 803 توشبوو چاكبوونەتەوە و هەشت توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترین حاڵەت لە سلێمانی بووە بە چوار گیانلەدەستدان.

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە 166 هەزار و 51 توشبوو، لەو ژمارەیە 150 هەزار و 641 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 229 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ مه‌خمور ده‌ستبه‌كاربوو

بابەتی دواتر

لە قەزای بەردەڕەش تەرمی ژنێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share