دوو کەس دەستگیرکران ماتۆڕیان لە هەولێر دزیووە و لە سلێمانی ساغیانکردووەتەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە باندێکیان پێکهێناوە بۆ دزینی ماتۆڕ سکیل و پاشان ساغکردنەوەی لە سلێمانی.

پۆلیسی هەولێر ڕونکردووەتەوە، ” هێزەکانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م)و(ن ع)، و لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بە سەر (18)ماتۆر سکیل، کە لەکاتی دزینی ماتۆرسکیلەکان ھەڵدەستان بە ھەڵوەشاندنەوەیان  و دواتر دەیانگواستەوە بۆ شاری سلێمانی”.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، “لەگەل ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی(رمانة) و برێک مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستالدا گیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی وادە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لە ئیدارەی راپەڕین دادەنێت

هاوشێوەی ئەوەی لە سلێمانی ئەنجامیدا، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی راپەڕین كۆبووەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی ناوچەكە دەڵێت، ئامانج بریتییە…
Total
0
Share