جۆ بایدن بڕیار لەسەر داخستنی گوانتانامۆ دەدات؟

دەروازەی سەرەكی بەندینخانەی گوانتانامۆ فۆتۆ: AFP

بڕیارێكی كۆشكی سپی دەربارەی ئازادكردنی سێ دەستبەسەركراوی گوانتانامۆ، كە نزیكەی 20 ساڵە دەستبەسەركراون، پێشبینییەكانی داخستنی ئەو بەندیخانە سەربازییەی لەلایەن جۆ بایدن-ی سەرۆكی ئەمریكاوە زیادكردووە، كە ناوبانگێكی خراپی لەڕووی مافەكانی مرۆڤەوە هەیە.

لیژنەیەكی كۆشكی سپی لە 17ی ئەم مانگە ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر ئازادكردنی سێ دەستبەسەركراو، كە لەنێویاندا سەیفوڵا پاراشا (73 ساڵ)ی سەرمایەداری پاكستانی و بەتەمەنترینی بەندكراوان، هەیە.

ئەو كەسانە لەنێوان ساڵانی 2001 و 2003 دەستگیركراون و گواستراونەتەوە بۆ بەندیخانەكە، هاوشێوەی زۆرینەی دەستگیركراوانی دیكە هیچ تۆمەتێكیان ڕوبەڕوو نەكراوەتەوە.

بەندینخانەی گوانتانامۆ لە ساڵی 2002 لە بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە كوبا كرایەوە، بۆ دەستبەسەركردنی ئەندامانی ڕێكخراوی قاعیدە و كەسە هاوبەش و بەشدارەكان لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001، دواتر بەندیخانەكە بووە خاڵی لاوازی واشنتن، بەهۆی تۆمەتباركردنی بە دەستگیركردنی نایاسایی و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و ئەشكەنجەدان.

پێشتر بەندیخانەكە 800 بەندكراوی تێدابوو، كە زۆرینەیان سەرەڕای لاوازیی بەڵگە لەسەر تێوەگلانیان، هێڵدرابوونەوە، زۆرێكیشیان لە بنكە نهێنییەكانی ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا (سی ئای ئەی) ڕوبەڕووی ئەشكەنجە بوونەتەوە بەر لە گواستنەوەیان بۆ بەندینخانەكە.

پابەندیی سەرۆكایەتی
جۆ بایدن جێگری سەرۆك بوو كاتێك باراك ئۆباما بڕیاریدا بە داخستنی گوانتانامۆ لە كانونی دووەمی 2009 و دادگایی كردنی بەندكراوان لەبەردەم دادگای مەدەنی، بەڵام بڕیارەكە پشتیوانیی جەماوەری نەبوو، لە كۆنگرێس-یش ڕاگیرا.

لەماوەی دوو ویلایەتەكەیدا، ئۆباما بەباشیزانی بەنهێنی سەدان دەستگیركراو بدات پاش ئەوەی لیژنەی پێداچوونەوەی سەرۆكایەتی ڕەزامەندی لەسەر ئازادكردنیاندا، بەڵام پڕۆسەكانی ئازادكردن لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ وەستا.

لەكاتێكیشدا ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوكات لەگەڵ بیستەمین ساڵیادی هێرشەكان ئامادەكاری دەكات بۆ كشانەوە لە ئەفغانستان، تائێستا 40 دەستبەسەركراوی لە بنكە سەربازییەكەی لە كوبا هێشتووەتەوە.

جین ساكی وتەبێژی كۆشكی سپی لە نیسانی ڕابردوو دووپاتیكردەوە، بایدن تائێستا سوورە لەسەر داخستنی گوانتانامۆ.

لای خۆیەوە شیلبی سالیڤان بینیس، پارێزەری سەیفوڵا پاراشا دوپاتیكردەوە كە ئیدارەی بایدن ئەوەندەی توانا هەبێت گوانتانامۆ دادەخات.

ڕێكخراوە مرۆییەكان داوای هەنگاوی كردەیی دەكەن
داڤنی ئیڤیاتار، لە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، هیچ متمانەیەكی ڕاستەقینە نامێنێت، كاتێك داوا لە وڵاتانی دیكە ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرێت بەبێ پێدانی هەنگاوی پێشینە بە داخستنی گوانتانامۆ.

لەنێو 40 دەستگیركراوەكەی ئێستادا، بە 9-یان وتراوە چوونەدەرەوەیان نزیكە، 12ی دیكەشیان، كە لەنێوانیاندا خالد شێخ محەمەد هەیە، كە باوەڕوایە پلانداڕێژەری سەرەكی هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەرە چاوەڕوانی دادگایی كردنن لە بەردەم لیژنەیەكی سەربازی كە لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو تەنها دوو بڕیاریان دەكردووە، ئەودوای 19 دەستگیركراوەكەی دیكەش لە بەردەم ئاستەنگێكی دادوەریدان و بەبێ تۆمەت دەستبەسەرن و لیژنەی پێداچوونەوەی سەرۆكایەتیش بێبەریبوونیانی نەسەلماندووە.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. چاكبوونەوە سێ هێندەی توشبوونە

بابەتی دواتر

بەژمارە.. ئاماری زیانە گیانی و ماددییەکانی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share