وەزارەتی تەندروستی: 12 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 785 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 12 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “147 کەس لە هەولێر، 324 لە سلێمانی، 234 دهۆک، 13 لە هەڵەبجە، 42 لە گەرمیان و حەوت کەسیش لە ڕاپەڕین تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 882 کەس چاکبوونەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو کەس لە هەولێر، سێ کەس لە سلێمانی پێنج کەس لە دهۆک و لەهەریەکە لە گەرمیان و ڕاپەڕینیش کەسێک گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 164 هەزار و 451 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 148 هەزار و 289 کەس چاکبوونەتەوە و 11 هەزار و 955 کەسیش لەژێر چارەسەردان و چوار هەزار و 207 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

لە 2020دا بەهۆی ناکۆکییەکانەوە لەهەر چرکەیەکدا هاوڵاتییەک ئاوارە بووە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: دەرفەتمان هەیە بۆ ئاشتی نابێت لەدەستیبدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share