وەزارەتی بەرگریی تورکیا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆسەر دوو بنکەی پشتڕاستکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشكرایکرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر دوو بنکەی سەربازیان لە ئامەد و شاری باتمان.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکردووە، ” بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر سه‌ربازگه‌ی باتمان له‌ شه‌رناخ و هێرشی دووه‌میش بۆ سه‌ر فه‌رمانده‌یی فیرقه‌ی 23ی پیاده‌ی سوپای توركیا بووە.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاشکرایکردبوو، “دووابەدوای بۆردومانی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئامەد لەلایەن هێزی ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدەوە، ئەمشەویش لە شاری باتمانی باکووری کوردستان  فڕۆکەخانەی سەربازی و چەند ناوەندێکی سەربازی لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال ئامەدەوە بۆردومان کراون”.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاشیگەیاندووە، کە لە هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی بەر سەربازانی ناو سەربازگەکە نەکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
Total
0
Share