وەزیرانی کارەبای هەرێم و وزەی تورکیا داوای هەماهەنگی زیاتری هەردولا دەکەن

ئەمڕۆ وەزیری کارەبای هەرێم و وەزیری وزەی تورکیا کۆبوونەوە و  باس لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كراوە بەتایبەتی لەبواری هاوكاری و پاڵپشتیكردنی پرۆژەكانی كارەبا و تەواوكردنی هێڵی 400 كەی ڤی پاڵەپەستۆی بەرز.

کۆبوونەوەکە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەڕێوەچووە و کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، ” هەرێم هەموو ئامادەییەكی تێدایە بۆ پێشوازیكردنی كۆمپانیا بیانییەکان، بەتایبەتی كۆمپانیاكانی وڵاتی  توركیا بۆ ئەوەی لە كەرتی كارەبای هەرێمی كوردستاندا بوونیاتنانی ژێرخانی سێكتەرە جیاجیاكانی كارەبا وەبەرهێنان بكەن، لەم پێناوەشدا كار بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان دەکەین لەگەڵ وەزارەتی وزەی توركیادا”.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی دەربڕیووە بۆ زیاتر پاڵپشتیكردن و هاوكاریكردنی وەزارەتی كارەبا و دەستخۆشی لەهەوڵەكان و هەموو ئەو پرۆژانەی وەزارەتی كارەبا كردووە.

فاتح دۆنماز وەزیری وزەی توركیا ڕایگەیاندووە، “سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبای دەکەین و هیوادارین پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ بەهێزكردنی كەرتی كارەبا بەردەوام بێت”.

سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندبوو، وەک پاڵپشتییەک لە بڕی بەرهەمهاتووی کارەبا، نیازیان هەیە بڕی 200 مێگاوات کارەبا لە وڵاتی تورکیا بکڕن.

بابەتی پێشتر

ئەو کەسانەی لەناو داعشەوە گەڕاونەتەوە سوید تۆمەتبارن بە ڕاگرتنی کچانی ئێزدی وەک کۆیلە

بابەتی دواتر

یەکێتی هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ چەند لایەنێک هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share