ڕێباز حەملان زانیاری نوێ لەبارەی لێبڕینی موچە ئاشكرادەكات

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابوری ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیران وەزیری دارایی سەرپشککردووە، کە ئەگەر داهات بەشی تەواوی موچە بکات، بێ لێبڕین دابەشی بکات، بەڵام ئەگەر بەشی نەکرد ڕێژەکە کەمبکرێتەوە.

ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، “شاندی هەرێم هەفتەی داهاتوو دەچێتە بەغداد، لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا،هێشتا دیارنیە ،كە بەغداد چەند دەنێرێت”.

دەربارەی لێبڕینی مووچە و دابەشكردنی لەم مانگەدا، ڕێباز حەملان لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا وتی، “ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێم لەسەر ئەو داهاتەی هەیبوە، لە نەوت و باج و دەروازە سنورییەکان و ڕسومات، موچەی دابەشكردووە و چاوەڕێی بەغدادی نەکردوە”.

جەختی لەوەشكردەوە، “ئەگەر بەغداد پشكی هەرێمی نارد، سەرۆک وەزیران، وەزیری دارایی سەرپشككردووە، کە 30 رۆژ جارێک موچە دابەش بكات و لێبڕین نەمێنێت،بەڵام ئەگەر بەشینەکرد ڕێژەکەی زۆر کەمبكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوان محەمەد: دەبێت مانگانە وەكو مووچەخۆرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق، هەرێمی كوردستانی بە پرسی مووچەوە سەرقاڵكردووە لە كاتێكدا چەند…
Total
0
Share