هەپەگە دەڵێت، توركیا بەرامبەر گەریلا سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، بۆیە هەواڵی ناڕاست بڵاودەكاتەوە، دەنگۆی كوشتنی سەركردەیەكیشی ڕەتدەكاتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە ئەمڕۆ سێشەممە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەوڵەتی تورکیا لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، “بۆیە کەوتووەتە درۆکردن”.
دەشڵێت، “ئەو هەواڵانەی بەمدواییە لەسەر هێزەکانمان و فەرماندەکانمان بڵاویدەکاتەوە، هیچ ڕاستییەکیان نییە”.
ئەو ڕاگەیەنراوە لەكاتێكدایە، دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کوژرانی بەرپرسی گشتیی پەکەکەی لە سوریا ڕاگەیاند.
ئەردۆغان لە وتارێکیدا لە کۆبونەوەی کابینەی سەرۆکایەتیی کۆمار ڕایگەیاند، سۆفی نورەدین له ئهنجامی كاری دوور و درێژی دهزگای ههواڵگری میت، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی كوردستان کوژراوە.