وەزارەتی دارایی هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە تاوتوێدەكات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم تاوتوێی پرۆژەیاسای بودجە و هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی پڕۆژەکەی كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، “ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزارەت، بەسەرپەرشتیی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی، بە بەشداریی ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەت، ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان، لە دیوانی وەزارەت كۆبوونەتەوە.

ڕونیشیكردەوە، لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجەش تاوتوێکرا.

لە ساڵی 2013وە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نەبووە، بەڵام ئەم كابینەیە بڕیاریدا بۆ ئەمساڵ یاسای بودجەی هەبێت، بڕیاربوو لە مانگی ئازار ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت، بەڵام نەكراوە.

ڕۆژی11ی ئەم مانگە، وەزارەتی دارایی ئاشكرایكرد، وەزیری دارایی واژووی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەكرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد بۆ پەسەندکردنی.

بابەتی پێشتر

بەرزکردنەوەی نرخی سوتەمەنی لە ڕۆژئاوای كوردستان ناڕەزایی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری شەهیدان: موچەی هەرکەس شایستە نەبێت دەیبڕین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share