کارکردن لە دروستکردنی سێ خوێندنگەی سلێمانی دەستیپێکردەوە

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی وەبەرهێنان ڕەزامەندی دراوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارکردن لە سێ خوێندنگەدا بە بڕی زیاتر لە 873 ملیۆن دینار.

خوێندنگەکان کە پێشتر کارکردن تێیاندا وەستابوو، دەکەونە گەڕەکەکانی قولەرەیسی و هۆمەرەکوێر و بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی ئەو بڕەپارەیە بۆ سێ خوێندنگە دابینکراوە بە مەرجی ئەوەی کارەکانیان تەواوبکرێت، ئەگەرچی ئەوە پارەی تەواوی پڕۆژەکان نییە.

ئەو بڕە پارەیە کە دەکاتە 873 ملیۆن و 540 هەزار دینار دەکاتە خەرجکردنی ٪65 ی کۆی پارەی دانراو بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکان و وەزارەتی دارایی بە کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری ڕاگەیاندووە، کە دەبێت پڕۆژەکان تەواو بکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالان مومتاز نوری: بە رفاندنی عەلی سیاسی باڵای ئەو دەزگا ئەمنییانە کورتتر و کورتتر دەبێت

كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی مەحمود لە هەولێر فراوانتربوون و داوای ئازادكردنی دەكرێت. لە درێژەی كاردانەوەكانی دەستگیركردنی چالاكوان عەلی…
Total
0
Share