مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بەشداردەبن لە سەوزکردنی شاردا

لەڕێگەی شارەوانیی سلێمانییەوە، خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگادارکراونەتەوە، دەبێت لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان، 8 نەمام بکڕن و بیدەن بە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بۆ ناشتنیان.

تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا دەستیان هەبووە لە سەوزکردنی شاردا و ساڵانی ڕابردوو 11 هەزار نەمامیان لە سلێمانی ناشتووە و ئێستا بەرهەمەکەی دەبینین”.

وتیشی، “ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر مۆلیدە ئەهلییەکان دروستبووە، چونکە لەلایەکەوە گازیان بۆ دابینناکرێت و لەلایەکی دیکەوە لەلایەن فەرمانگەکانی دیکەوە فشاریان لێدەکرێت و باج دەدەن، کە کۆی فشارەکان وا لە خاوەن مۆلیدەکان دەکات زیانیان پێبگات و کاریگەری لەسەر دابینکردنی کارەباکەیان هەبێت”.

بۆ ئەمساڵ شارەوانیی سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناچارکردووە بە کڕینی 8 نەمام، کە نرخەکەی دەگاتە 140 هەزار دیناری عێراقی و پاش کڕینی دەدرێتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بۆ ناشتنیان.

لەناو سنوری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکاندا 548 مۆلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە، کە دەبێت هەموویان نەمام بکڕن و کۆی گشتی دەكاتە نزیکەی سێ هەزار نەمام.

حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2016 وە هیچ بڕە گازێکی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابیننەکردووە و دەبێت خۆیان گاز بکڕن، بەوتەی خۆشیان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە کەمترە، بۆیە داهاتێكی کەمتریان دەستدەکەوێت

بابەتی پێشتر

وەزیری پەروەردە: لە پلانێکی ورددا قەرەبووی ئەو بابەتانە دەکەینەوە، کە فەوتاون

بابەتی دواتر

تێکشکاندنی موشەکەکانی حەماس لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیلەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share