مەسرور بارزانی بۆ شاندێکی ئەمریکی: ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوان گومان لە نێردەکان دروست ناکات

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، “ڕەفتارە نایاساییەکانی حوکمدراوانی بادینان و خراپ بەکارهێنانی پەیوەندییەکانیان، بە هیچ شێوەیەک گومان لەسەر لایەنە دیپلۆماسیيەکان دروستناکات”.

ئەمڕۆ 16ی ئایار، شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوە و لەو کۆبوونەوەدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، “کەیسی حوکمدراوانی بادینان بابەتێکی یاساییە و لەو چوارچێوەیەدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت، ئێمە پشتیوانیی و ڕێز و پێزانینی خۆمان هەیە بۆ کاری دیپلۆمات و نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەرێمی کوردستان”.

شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، ئەیمی کەترۆنا نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا بەوەکالەت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا .

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، ” حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاری دیپلۆماتکارانی ناو هەرێمی کوردستان، بەرزدەنرخێنێت و هەموو ئاسانکارییەکی پێویستیان پێشکەش دەکات”.

نوسینگەی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكراشیكردووە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێنماییەکانی تۆمارکردنی خوێندکارانی لە قۆناغەکانی باخچە و قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و تەمەنەکانی وەرگرتنی دیاریکرد.…
Total
0
Share