پۆرتوگال پێش فەرەنسا کەوت و لوتکەی ئیتاڵیا و هۆڵەندا بە یەکسانبوون کۆتاییهات

 

ئەمشەو ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی چوارەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لوتکەی کۆمەڵەی سێیەمی گرتەوە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی لوتکەدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریگای ئاتلەتی ئازۆری دی ئیتاڵیا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندای کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئیتاڵیا لەلایەن لۆرینزۆ پیلیگرینی لە خولەکی 15 و گۆڵەکەی هۆڵەنداش لە خولەکی 25 لەلایەن دۆنی ڤان دی بێکەوە تۆمارکران.

لەهەمان کۆمەڵەدا (کۆمەڵەی یەکەم)، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر بۆسنە و هێرزۆگۆڤینیا تۆمارکرد و لوتکەی کۆمەڵەکەی لە ئیتاڵیا و هۆڵەندا داگیرکرد.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەبێ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی سوید بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 21 و 44 و 72 بەپێیەکانی بێرناردۆ سیلڤا و دیێگۆ جۆتا (دوو گۆڵ) تۆمارکران، سەرەڕای ئەوەی لە هەمان گروپ هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرانبەر کرواتیا تۆمارکرد، بەلام بەرازیلیە ئەوروپییەکان لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان گرتەوە.

 

ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو:

 

فنلەندا (0-1) ئێرلەندا

 

لیتوانیا (0-0) ئەلبانیا

 

بیلاڕووسیا (0-2) کازاخستان

 

ئیتاڵیا (1-1) هۆڵەندا

 

بۆڵەندا (0-3) بۆسنە و هێرزۆگۆڤین

 

ئینگلتەرا (1-0) دانیمارک

 

ئایسلەندا (2-1) بەلجیکا

 

کرواتیا (2-1) فەرەنسا

 

پۆرتوگال (0-3) سوید

 

نەرویج (0-1) ئێرلەندای باکوور

 

ڕۆمانیا (1-0) نەمسا

 

سکۆتلەندا (0-1) چیک

 

سلۆڤاکیا (3-2) ئیسرائیل

 

ڕووسیا (0-0) هەنگاریا

 

تورکیا (2-2) سڕبیا

 

بولگاریا (1-0) وێڵز

 

مەقدۆنیای باشوور (1-1) جۆرجیا

 

ئیستۆنیا (1-1) ئەرمینیا

 

یۆنان (0-0) کۆسۆڤۆ

 

مۆڵدۆڤا (4-0) سلۆڤینیا

بابەتی پێشتر

چەمچەماڵ.. دوو کەس لە 'تەقەکەر و تێکدەرەکانی شار' دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ترەمپ ماوەی 24 كاتژمێری دیاریكردووە بۆ سودان بۆ ئەوەی ڕێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل واژوو بكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایرن بۆندێکی نوێ واژوودەکات

یانەی بایرن میونشن سەبارەت بە گواستنەوەی مارسێل سپیتزەر لەگەڵ یانەی لایپزیک بەڕێککەوتن گەیشتووە. بەپێی زانیارییەکانی بێلد سپۆرت، بایرن…
Total
0
Share