دایک و باوکێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەیان خنکان

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی منداڵە شەش ساڵانەکەیان دایک و باوکێک لە ئاوی گەلی عەلی بەگدا خنکان.

بارزان محەمەد، بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو دایک و باوکە کاتێک منداڵەکەیان کەوتووەتە ئاوەکەوە، هەوڵی ڕزگارکردنیانداوە، بەڵام هەردووکیان و منداڵەکەشیان خنکاون”.

وتیشی، “تا ئێستا تەنها تەرمی دایکەکە دۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوای تەرمەکانی دیکەدا بەردەوامە”.

بەپێی وتەی بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران ئەو شوێنە لە دەرەوەی سنوری هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگە و پێشتریش بەرگریی شارستانی سۆران بە تابلۆیەک هۆشداریداوە لە مەلەکردن لەو شوێنەدا.

بەپێی زانیارییەکانی بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران ئەو خێزانە خەڵکی شەنگالن و شوێنی دانیشتنەکەیان لە دەرەوەی سنوری هاوینە هەوارەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پاکدەکەینەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک برد

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کەمئەندامانی سەنگەر ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت یەکێتی پاک بکەینەوە لە گەندەڵکاران…
Total
0
Share