نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاسەتی مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند، مامۆستایان کۆڵەکەی بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌ئاگا و زيندوو و پێشكه‌وتوون و دەبێت مافەکانیان پارێزراو بێت.
لە پەیامەکەیدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە سەرەڕای پیرۆزبایی گەرم سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، ” ئه‌رك و خه‌باتى په‌روه‌رده‌يى و خزمه‌تى گه‌وره‌يان بۆ نه‌وه‌كانى كوردستان، به‌رز و به پێزانينه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنين”.
نێچیرڤان بەرزانی دەڵێت، ” مامۆستايانى كوردستان له هه‌موو قۆناخه‌كاندا له‌خۆبوردووانه و به دڵسۆزیى رۆڵى به‌رچاو و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندن و فێركردنى نه‌وه له‌دواى نه‌وه‌ى كوردستاندا گێڕاوه و له دۆخ و رۆژگاره سه‌خته‌كان و له نه‌بوونيشدا له خزمه‌ت و په‌روه‌رده‌كارى به‌رده‌وام بوون و رێگه‌يان نه‌داوه پرۆسه‌ى خوێندن بووه‌ستێت”.
جەختیشیکردووەتەوە کە ئێستا و داهاتووى نه‌وه‌كان ئه‌مانه‌تى مامۆستايانه و دووپاتى ده‌كاتەوە كه مامۆستايانى كوردستان شايسته‌ى خزمه‌ت و گوزه‌رانێكى باشترن و ده‌بێ هه‌موو مافێكيان پارێزراو بێت.