چۆمان.. پێشمەرگەیەک بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخ گیانیلەدەستدا

پێشمەرگەیەک کە دانیشتووی قەزای سۆرانە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخێکی قەزای چۆمان گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگەیە خۆی دانیشتووی قەزای سۆرانە و بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان لەگەڵ خێزانەکەیدا چووەتە شاخەکانی کوێستانەکانی باڵەکایەتی، بەهۆی ئەوەی لەکاتی کۆکردنەوەی گیادا لە شاخ هەڵدێراوە گیانیلەدەستدا.

ڕووداوکە لە کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕویداوە و بەرلەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

ئەو پێشمەرگەیە ناوی عەلی ڕەمەزانە و تەمەنی 38 ساڵە، پێشمەرگەیە لە لیوای 7ی پیادە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە

وێنەیەكی كەمبینراوی سەرۆك مام جەلال، ئەندازیاری پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەكەكە بڵاوكرایەوە. هاوكات لەیلا زانا، سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، “پڕۆسەی…
Total
0
Share