عێراق.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 14 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای موسەنای باشووری عێراق، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگاکە ئەو کەسانە بەتەواوی سوتاون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای موسەنا ڕایگەیاند، ڕوداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و پاسێکی گەشتیاریدا ڕوویدا و لە ئەنجامی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکان 14 کەس لە ڕووداوەکەدا سوتان و گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکەوە تەنها توانیویانە سێ کەس لە ڕووداوەکە ڕزگار بکەن.

بەرگریی شارستانیی موسەنا دەڵێت، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای خێرای موسەنا ڕویداوە و بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە ئامێری تایبەتیی هایدرۆلیکی ئۆتۆمبێلەکانیان بڕیوەتەوە بۆ دەرهێنانی تەرمەکان و ڕەوانەکردنیان بۆ پزیشکی داد، بریندارەکانیش دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد. لە راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share