پێكهاتەكانی عێراق لەسەر پشووە ئاینییەكانیش ناكۆكن

بەهۆی ناكۆكیی پێكهاتەكان لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەسەندكردنی پرۆژەیاسای پشووە فەرمی و ئاینییەكان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دوادەخات.

هەنا توركی، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، ئەو پشووانەی لە عێراق هەن، لە هیچ وڵاتێكی دیكەی جیهان بوونی نیە، ناكۆكییەكانی نێوان پێكهاتەكانیش لەسەر پرۆژەیاسای پشووە فەرمی و ئاینییەكان، پەسەندكردنەكەی دوادەخات بۆ خولی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكەیان لە پڕۆژەیاساكەدا ئەو ڕۆژانەیان وەكو پشوو دیاریكردووە، كە بەلای هاوڵاتییانەوە گرنگن، وەكو ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش، ڕۆژی نیشتمانیی عێراق، ڕۆژی ڕاگەیاندنی سیستمی كۆماری، پشووە ئاینییەكان، یەكەم و دەیەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم و ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و قوربان و پێشنیازی ڕاگەیاندنی پشوو لەیادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح.

بەڵام ئەو پەرلەمانتارە نەیشاردەوە، ناكۆكیی مەزهەبی و ئاینی لەسەر پرۆژەیاساكە هەیە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید و ڕامۆس بە بنبەست گەیشتوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێكی لەسەر هێرشەكەی كفری بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share