نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەرزبووەوە

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، بەراورد بە نرخی داخستنی بازاڕی نەوت بەرزبووەوە و هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ئەمڕۆ بە بڕی زیاتر لە 50 سەنت و ڕێژەی 0.82% بەرزبووەوە و گەیشتە 69.11 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەبڕی نزیكەی 60 سەنت و ڕێژەی 0.92% بەرزبووەوە و گەیشتە 65.81 دۆلار.

هۆکارەکەی بۆ ئەو داتایانە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵەی پیشەسازی لە پەیمانگای پێترۆڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بە بڕی 2.5 ملیۆن بەرمیل نەوت دابەزیووە.

بابەتی پێشتر

(بەوێنە) یەکسانبوونی بەرشلۆنە بەرامبەر لیڤانتی (3-3)

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش گرژییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبڕینی موچە هەڵگیرا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لێبڕینی موچە  هەڵدەگرن و موچەی ئەم مانگە بێ لێبڕین دابەشدەکەن. لە…
Total
0
Share