بڕیارە لە سبەی پێنجشەمەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر ڕابگیرێت و قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانیش بۆ ئێران تا 21ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاندووە،” ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت، و ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد،” ئێران قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانی بۆ وڵاتەكەی تا 21ی مانگ درێژكردەوە، و تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدات كە بە مەبەستی نەخۆشی یان خوێندن سەردانی وڵاتەكەی دەكەن “.
لە ڕۆژی 25ی شوباتی ئەمساڵەوە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران دراوە و دواتر نوێکراوەتەوە، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت، كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشین، یاخود خوێندکارن.