هەرێمی كوردستان 500 مێگاوات كارەبا بە سێ پارێزگای عێراق دەفرۆشێت، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێم لەوبارەیەوە دەڵێت، لە ئێستادا هەرێم كارەبای زیادەی هەیە، بۆیە بە عێراقی دەفرۆشێت.
ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان 55 مێگاوات كارەبا، بەسێ پارێزگای عێراق دەفڕۆشێت، لەماوەكانی ڕابردووشدا كارەبایان داوە بەو پارێزگایانە.
وتیشی، “لە ئێستادا لەبەشی خۆمان زیاتر كارەبامان هەیە، بۆیە ئەو بڕە ڕەوانەی پارێزگاكانی خواروو دەكەین، لەبەرامبەر نادرنی ئەو بڕە كارەبایەش، پارەكەی وەردەگرینەوە”.
دەربارەی ئەوەی، كە فرۆشتنی ئەو بڕە كارەبایە بە عێراق كاریگەریی لەسەر كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت؟ بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای هەرێم جەختی لەوەكردەوە،”هیچ كاریگەرییەكی نابێت و فرۆشتنی ئەو بڕەش لەسەر حیسابی خەڵكی هەرێم نابێت”.
ڕونیشیكردەوە، ئەگەر لەوەرزی گەرمادا فرۆشتنی كارەباكە كاریگەریی لەسەر پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بەهاوڵاتیان هەبێت، ئەوا پێداچوونەوە دەكەن.
ئومێد ئەحمەد، باسیلەوەشكرد، فرۆشتنی 500 مێگاوات كارەباكە، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لەلایەن كەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.