پارێزگاری بانكی ئینگلتەرا: وەبەرهێنەرانی دراوە ئەلیكترۆنییەكان سەرجەم پارەكانیان لەدەستدەدەن

چوار ساڵ پێشتریش هۆشدارییەكی لەو شێوەیەیدا

پارێزگاری بانكی ناوەندیی ئینگلتەرا هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی وەبەرهێنان لە دراوە ئەلیكترۆنییەكانی وەك بیتكۆیندا دەكەن، دەڵێت، لەبەردەم مەترسی مایەپوچبووندان.

ئەندرۆ بیلی، پارێزگاری بانكی ناوەندی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا و لەوەڵامی پرسیارێك دەربارەی بیروبۆچوونی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكان، وتی، “ئەو دراوانە بەهایەكی بنەڕەتی-یان نییە، ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت كە خەڵك بەهای پێنادات، بەهۆی ئەوەی دەشێت بەهای دەرەكیی هەبێت، بەڵام لەناو خودی خۆیدا هیچ بەهایەكی نییە”.

دوپاتیشیكردەوە، “ڕێگەمبدەن بەڕاشكاوی جارێكی دیكە پێتان بڵێمەوە.. ئەگەر هەنگاوتان نا بۆ كڕینی ئەم دراوانە، دەبێت ئامادەشبن بۆ لەدەستدانی سەرجەم پارەكانتان”.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا دراوی بیتكۆین بەڕێژەی 90% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی گرنگیپێدانی لەلایەن وەبەرهێنەرانی دامەزرێنەر و كۆمپانیا كڕیارەكانی وەك (تێسلا)ی ئەمریكیی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی، كە بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار دراوەكەی كڕی.

پێشتریش بیلی، كە سەرۆكی جێبەجێكاریی پێشووی دەستەی چاودێریی هەڵسوكەوتە داراییەكان (FCA) بووە، لەنێو گومانكارانی بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكاندا بوو، لە ساڵی 2017 هۆشداریدا و وتی، “ئەگەر دەتەوێت وەبەرهێنان لە دراوی بیتكۆین-دا بكەیت، ئامادەبە بۆ لەدەستدانی هەموو پارەكانت”.

لە بەرامبەردا، لایەنگرانی دراوی بیتكۆین پێیانوایە بەهایەكی هاوشێوەی ئاڵتونی هەیە، ئەمەش بەهۆی دەگمەنیی خستنەڕوویەوە، كە دەتوانرێت تەنها 21 ملیۆن دراوی بتكۆین بخرێتەڕوو، لەهەمان كاتدا دەكرێت وەك هۆكارێكی دژ بە هەڵاوسان بەكاربهێنرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی گومانیان لە دراوەكە هەیە، پێیانوایە دراوی بیتكۆین ئەو بڵقەی بازاڕە، كە لە چاوەڕوانیی تەقیندایە، لەم نێوەندەدا مایكڵ هارتنێت، گەورە ستراتیژكاری وەبەرهێنان لە (بانكی سیكیوریتی ئەمریكا)، بەرزبوونەوەی نرخی بیتكۆین وەك “دایكی سەرجەم بڵقەكان” نیشانیدەدات.

بابەتی پێشتر

"ئەگەر گواردیۆلا دەرفەتی هەبێت 11 ئینێستا بەکاردەخات"

بابەتی دواتر

کەشتییە چینییەکە کەی و لەکوێ دەكەوێتە خوارەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share