بەپێی ئەو بڕیارانەی کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆی ڕۆژانی جەژن دەریکردووە، دەردەکەوێت قەدەغەی هاتوچۆی ڕۆژانی جەژن هەڵوەشاوەتەوە.
دوای بە دوای بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، “لە ڕۆژانی جەژندا هاوڵاتییان بە خۆپارێزییەوە، ڕۆژەکان بەڕێبکەن”.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە سێ بڕیاردا هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە، بە جۆرێک لە یەکێک لە بڕیارەکاندا باسلەوە دەکات، کە دەسەڵاتی ئیداری پارێزگاکان ڕێگر دەبن لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، بەپێی ئەم بڕیارە بڕیارەکەی پێشوتری وەزارەتەکە بۆ قەدەغەی هاتوچۆی ڕۆژانی جەژن هەڵوەشاوەتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی وەک خۆی هێشتووەتەوە و بەردەوامی پێدەدات.